ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی بڕی پێنج هەزار
یۆرۆ دەداتە خۆبەخشەکان بۆ تاقیکردنەوەیەکی نائاسایی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژە توێژینەوەکە
دەتوانێت نهێنییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی فڕینی بۆشایی ئاسمان لەسەر جەستەی
مرۆڤ بکاتەوە.
لە بابەتێکی dailygalaxy.com هاتووە کە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا (ESA) توێژینەوەیەکی ناوازەی دەستپێکردووە، کە
بڕی پێنج هەزار یۆرۆ پێشکەشی ئەو خۆبەخشانە دەکات کە ئامادەن بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەسەر
تەختەیەکی ئاو پاڵ بکەون. ئەم تاقیکردنەوە کە بەشێکە لە هەڵمەتی ESA، ئامانجی ھاوشێوەکردنی
کاریگەرییەکانی فڕینی بۆشایی ئاسمانە لەسەر جەستەی مرۆڤ، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ
ئامادەکردنی ئەرکە درێژخایەنەکان .
توێژینەوەکە
تیشک دەخاتە سەر پیاوە خۆبەخشەکان کە لە نێوان تەمەنی ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵدابێت،
بە پێوەرێکی جەستەیی تایبەت، وەک بەرزی لە نێوان ١.٦٥ مەتر بۆ ١.٨٠ مەتر و کیشی
ئاسایی. هەروەها بەشداربووان دەبێت دوور بن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان