توێژینەوە نوێیەکانی OpenAI و تاقیگەی میدیایی MIT پشکنینیان بۆ پەیوەندی نێوان بەکارهێنەران
و چاتبۆتەکانی وەک ChatGPT کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە، بەگشتی، بەکارهێنەران تا زیاتر کات بەسەر
بەرن بۆ قسەکردن لەگەڵ ChatGPT ئەوا هەست بە تەنیایی زیاتر دەکەن.
توێژینەوەکە چەندین ڕێگەى دەستنیشانکردووە کە قسەکردن لەگەڵ ChatGPT چ لە ڕێگەی دەق یان دەنگەوە بێت دەتوانێت
کاریگەری لەسەر ئەزموونی سۆزداری کەسەکە هەبێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستکردن بە
تەنیایی و کەمبوونەوەی کارلێکی کۆمەڵایەتی.
بەپێی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی زیاتر گفتوگۆیان لەگەڵ ChatGPT کردووە زیاتر هەستیان بە تەنیایی و نیگەرانی
دەکەیت.
توێژینەوەکە دەریخستووە
کە باسکردنی بابەتە کەسییەکان لەگەڵ ChatGPT بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی هەستکردن بە تەنیایی،
ئەوەی جێگای سەرنجە باس لەوە دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات رەنگە ببێتە هۆی وابەستەیی
سۆزداری بە چاتبۆتەکەوە.