رۆناڵدۆ خەڵاتی گینسی پێدرا وەک خاوەنی زۆرترین بردنەوەی نێودەوڵەتی
لە مێژوودا.
پێش دەستپێکی یارییەکەی پورتوگال و دانیمارک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی
نەیشنز لیگ، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە لایەن نوێنەرانی کتێبی گینس خەڵاتێکی
نایابی پێدرا.
رۆناڵدۆ ناوی چووە ناو کتێبی گینسەوە وەک یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە
خاوەنی زۆرترین بردنەوە بێت لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، بەو مەبەستەش خەڵاتەکەی
پێبەخشرا.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی 132 بردنەوەیە لە 218 یارییدا لەگەڵ
هەڵبژاردەی پورتوگال، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لە نێو هەموو یاریزانەکانی ئێستا و
رابردوو.
ژمارە پێوانەییەکەی رۆناڵدۆ بە بردنەوە لە دانیمارک بەرزبووەوە بۆ 133
یاریی لە 219 یارییدا، ئەمە جگە لەوەی دۆن بە تۆمارکردنی136گۆڵ
خاوەنی زۆرترین گۆڵە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی لە مێژوودا.