ئەو تایبەتمەندییانەی ژنان چین کە پیاوان بەدوایدا دەگەڕێن؟

PM:02:22:23/03/2025

8032 جار خوێندراوەتەوە

زۆر جار جوانی ژن بە شێوەی روخساریدا بڕیاری لەسەر دەدرێت بەڵام جوانی راستەقینەی ژن لە رووخساری جوان و جەستەی باریکدا نییە، بەڵکو لە ئەنجامی شێوازی بیرکردنەوە و ستایلەکەیدایە لەگەڵ کەسانی دیکەدا.

بەپێی ماڵپەڕی "لایڤ هاک"، چەند نیشانەیەک هەیە کە ئاماژە چەند تایبەتمەندییەکی ژنان دەکات و پیاوان بەدوایدا دەگەڕێن، کە ئەمانەن:

١. ژنێکی بەتموح بێت (خواستی زۆربێت):

زۆرجار پیاوان ئارەزووی ژنێکی بەتموح و بەسۆز دەکەن، کە بەدوای خۆیدا دەگەڕێت دوور لە خۆشاردنەوە لە پشت جوانکارییەوە، پڕ لە ئیرادەن بۆ سەرکەوتن لە بوار و ژیانی کەسی خۆیدا.

٢.ژنێکی سروشتی:

پیاوان لەو ژنانە دوور دەکەونەوە کە بە ئەنقەست رووخسارێکی ناڕاستەقینە پیشانی کەسانی تر دەدەن، بە شاردنەوەی کەموکوڕی لە کەسایەتییەکەیدا، بەدوای ئەو ژنە سروشتییەدا دەگەڕێن کە ژیانی خۆی بەبێ درۆ بژی.

٣.رێزگرتن لە کەسانی تر:

یەکێک لە سیفەتە سەرنجڕاکێشەکانی ژن ئەوەیە کە چۆن رێز لە کەسانی تر بگرێت، بەبێ ئەوەی کێشە دروست بکات، جگە لەوەی گرنگی بە هەستی بەساڵاچووان و کەسانی دیکە بدات.

٤. دوورکەوتنەوە لە دەستێوەردانی ژیانی کەسانی تر:

ژنێکی جوان پێویستی بە دەستێوەردان نییە لە ژیانی دەوروبەری، بەڵکو تەنها چێژ لە ژیانی خۆی وەربگرێت و بەدوای خۆشیدا بگەڕێت دوور لە دەستێوەردان و فزولی کردن.

٥.زەردەخەنەی بەردەوام:

یەکێک لە جوانترین شتەکانی ژیان زەردەخەنەیە، چونکە رەنگدانەوەی ئەوەیە کە تۆ کەسێکی بەختەوەر و ئەرێنیت، شتێکە کەسانی تر بۆ لای تۆ رادەکێشێت.

٦.گەشبینی:

کاتێک بە چاوی گەشبینەوە سەیری جیهان دەکەیت، ئەمە مانای ئەوەیە لە ژیاندا سەیری نەرێنییەکان ناکەیت و بەدوای گەشبینی و ئەرێنیدا دەگەڕێیت.