ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی ڕایگەیاند
کە یەکەمین ڕۆژنامەیە لە جیهاندا چاپێک بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی بە زیرەکی دەستکرد
بەرهەم هێنراوە.لە بابەتیکی ماڵپەری زە گاردیان هاتووە کە کلاودیۆ سێراسا، سەرنووسەری
ڕۆژنامەکە دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەی ئیل فۆگلۆ، کە ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگە لە تاقیکردنەوەکانی
کە مانگێک دەخایەنێت و ئامانج لێی نیشاندانی کاریگەرییە کە تەکنەلۆژیای AI هەیەتی "لە سەر شێوازی کارکردنمان و ڕۆژەکانمان".
سێراسا دەڵێت: یەکەم ڕۆژنامەی
ڕۆژانە دەبێت لە جیهاندا کە بە تەواوی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
"بۆ هەموو شتێک. بۆ نووسین، مانشێتەکان، وەرگێڕانەکان، پوختەکان."ئاماژەی
بەوەشکرد، ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان سنووردار دەبێت ،ئەم تاقیکردنەوە
لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە هەواڵییەکان لە سەرانسەری جیهان خەریکی ململانێن لەگەڵ چۆنیەتی
جێگیرکردنی AI. سەرەتای ئەم مانگە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی
بڵاویکردەوە کە بی بی سی نیوز بڕیارە AI بەکاربهێنێت
بۆ ئەوەی ناوەڕۆکێکی کەسی زیاتر بە خەڵک بدات.