چۆن وەرزش بە مێشکت دەکەیت؟

AM:09:32:23/03/2025

6420 جار خوێندراوەتەوە

جا هەوڵدەدەیت مێشکت بگەڕێنیتەوە شێوەی خۆی یان تەنها دەتەوێت بەهێزی بمێنێتەوە وەک ئێستا، هەندێک شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ وەرزشکردنی ، لە بابەتێکی ماڵپەری "ویک هاو" ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات کە بریتین لە:

١.تا دەتوانی بیخوێنەرەوە

٢.وشەسازیت زیاد بکە دەتوانیت وشەی ڕۆژانە یان فەرهەنگەوە وشەی نوێ فێر بیت. ئەمەش بەشی زمانی مێشکت وەرزش دەکات.

٣.شتێک بنوسە. نووسین پێویستی بە بارگرانی بیرکردنەوە هەیە دەتوانیت چیرۆکی دروستکراو بنووسیت، ئەو شتانەی بەسەرت هاتووە بنووسیت.

٤.زمانێکی نوێ فێربە. فێربوونی زمانێک وەک هاکێک وایە بۆ مێشکت، هەموو جۆرە ڕێگایەک دەکاتەوە.

٥.تەلەفزیۆنەکە بکوژێنەرەوە. تەلەفزیۆن پێت دەڵێت بیر لە چی بکەیتەوە و چۆن بیری لێبکەیتەوە، لە بنەڕەتدا مێشکت دەخاتە سەر ئەو رێگایەی کە خۆی دەیەوێت . ئەگەر دەتەوێت مێشکت لە وەستان بپارێزیت، یەکەم شت کە دەبێت بیکەیت ئەوەیە کە تەلەفزیۆنەکە بکوژێنیتەوە.

٦.دەستی نا چالاکت بەکاربهێنە. دەستی چەپ بەکاربهێنە ئەگەر ڕاستەی یان دەستی ڕاستت بەکاربهێنە ئەگەر چەپلەریت.