دیزنی و پیکسار بۆ
بەرهەمهێنانی ئەنیمەیشنی "Coco 2”
بڕیاری کۆتاییاندا و بەشی دووەمی ئەنیمەیشنەکە بەرهەمدەهێنن.
بۆب ئیگەر بەڕێوەبەری
جێبەجێکاری کۆمپانیای دیزنی لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەیاندا ڕایگەیاند، ئەنیمەیشنەکە
لە سەرەتای پرۆسەی پەرەپێداندایە، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٩ لە سینەماکاندا نمایش بکرێت.
هێشتا هیچ
بڕیارێک لە بارەی چیرۆکی بەشی دووەمە نەدراوە، ئایا تەواوکەری بەشی یەکەم دەبێت
یان چیرۆکێکی سەربەخۆی دەبێت.