هونەرمەندی گۆرانیبێژ
هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی بە ناوی "کوردستان" بڵاودەکاتەوە.
هەردی سەلامی لە نوێترین
بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسویەتی "ئەمڕۆ
بەرهەمێکی تەواو تایبەت و جیاوازتان پێشکەش ئەکەم، گۆرانی (کوردستان) پێشکەش بە هەر
کوردێک لە هەر شوێنێکی دنیایە"
هەردی سەلامی لە ساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە
لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەک دەرهێنەر کاری کردووە پاشان دەستی بە
گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.