کۆمپانیایەکی چینی ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ دروست دەکات

AM:11:10:21/03/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی چینیداواکاری بۆ دروستکردنی ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ وەردەگرێت کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات.

ڕۆژنامەی " Kyodo News"ی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی چینی دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری پێشوەختە بۆ ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، کە دەتوانێت قۆڵەکانی بجوڵێنێت و بە لێهاتوویی بڕوات و ئەرکەکانی ئەنجام بدات.

ڕۆبۆتی "Dobot Atom" لەلایەن کۆمپانیای " Dobot" دروستکراوە، بەرزییەکەی ١٥٣ سانتیمەترە و کێشی ٦٢ کیلۆگرامە، دەتوانێت نانی بەیانی ئامادە بکات وەک ئامادەکردنی شیر، نان برژاندن تا بردن و هێنانی شتومەکەکان.

ئەم کۆپانیایە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و لقەکانی لە ژاپۆن و ئەڵمانیا و ئەمریکا هەیە.

بەپێی وتەی ژانگ یی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای توێژینەوەی iiMedia، ئەم جۆرە ڕۆبۆتە هاوڕێیانە مامەڵە دەکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا توانای بازرگانی بەرزیان هەیە.