حکومەتی مالیزیا
بە فەرمی گەڕانێکی نوێی بۆ فڕۆکەی MH370پەسەند کرد، ئەمەش دوای ١١ ساڵ لە دیارنەمانی.
حکومەتی مالیزیا
ڕەزامەندی کۆتایی داوە بە کۆمپانیایەکی ڕۆبۆتی دەریایی کە بنکەکەی لە ویلایەتی تەکساسە
بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕان بەدوای فڕۆکەی MH370ی هێڵی ئاسمانی مالیزیا کە ١١ ساڵ لەمەوبەرلە گەشتێکدا لە کوالالامپورەوە بۆ پەکین دوای
ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی لە نزیک باشووری زەریای هیندی لە شاشەی ڕاداردا دیارنەماوە،
٢٣٩ کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون کە زۆربەیان چینی بوون.
وەزیری گواستنەوەی
مالیزیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیرانی مالیزیا مەرجەکانی گرێبەستیان لەگەڵ
کۆمپانیای " Ocean
Infinity"
پەسەندکردووە، بەپێی گرێبەستەکە تەنها ٧٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکرێت ئەگەر داروپەردووی
فڕۆکەکە بدۆزرێتەوە، واتە تەنها لە حاڵەتێکدا پارەی کۆمپانیاکە دەدرێت ئەگەر سەرکەوتوو
بێت لە دۆزینەوە.
گەڕانەکە ڕووبەری
١٥ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە باشووری زەریای هیندی دەگرێتەوە، کە بە بەکارهێنانی
مانگی دەستکردی مۆدێرن و ڕۆبۆتی دەریایی دەستنیشانکراون و دەگەڕێن بە دوایدا.
فڕۆکەی MH370 کە فڕۆکەیەکی جۆری Boeing 777 بوو، لە ٨ی ئازاری ٢٠١٤ دوای ماوەیەکی کەم لە
بەرزبوونەوەی لە شاشەی ڕاداردا دیارنەما و ٢٣٩ کەس لە فڕۆکەکەدا بوون کە زۆربەیان
چینی بوون لە گەشتێکدا لە کوالالامپورەوە بۆ پەکین
داتاکانی مانگی
دەستکرد دەریانخستووە کە فڕۆکەکە ڕێڕەوی گۆڕیوە و بەرەو باشووری زەریای هیندی ڕۆیشتووە،
کە پێدەچێت لەوێش کەوتبێتە خوارەوە.
بە درێژایی ئەو
ماوەیە چەندین هەوڵی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی
یەکلاکەرەوە سەبارەت بە شوێنی لەناوچوونی کەشتییەکە نەدۆزراوەتەوە، تەنها هەندێک
پاشماوە نەبێت کە لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و دوورگەکانی زەریای هیندیدا
دۆزراونەتەوە.
جێگەی باسە کۆمپانیای
" Ocean
Infinity"
لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە هاوشێوە گەڕانێکی سێ مانگەی ئەنجامداوە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.