بە شێوەیەکی
گشتی گورچیلەکانمان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی تەندروستیمان، جەستە لە پاشماوە
و ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی
"healthsite"
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە لە رێگەی ئەنجامدانی چالاکییە سادەکانی رۆژانەوە دەتوانیت
گورچیلەکانت بە تەندروستی بهێڵیتەوە.
خواردنەوەی
بڕێکی پێویستی ئاو بۆ تەندروستی گورچیلە زۆر گرنگە، چونکە یارمەتی پاککردنەوەی
جەستە لە ژەهر و پاشماوەکان دەدات، بەگوتەی پسپۆڕانی تەندروستی، چالاکیی جەستەیی بەردەوام
یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن و کەمکردنەوەی
مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە.
پزیشکان دەڵێن
خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە بۆ پاڵپشتی تەندروستی گورچیلە،میوە و سەوزە و دانەوێڵەی
تەواو و سەرچاوەی پرۆتینی کەم چەوری لە ژەمەکانتدا بخۆ.
فشاری درێژخایەن
دەتوانێت فشار بخاتە سەر گورچیلەکان، بۆیە گرنگە خۆت بە دوور بگرێت لە دڵەڕاوکێ و
فشار.
گرنگە خەوتن لە
پێشینەی کارەکانت دابنێیت چونکە بۆ تەندروستی گورچیلە زۆر پێویستە.
بەرزی پەستانی
خوێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، بۆیە چاودێریکردنی بەردەوامی
پەستانی خوێن پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە بۆ ئەوەی پەستانی خوێنت کۆنتڕۆڵ
بکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەم بکاتەوە.
پزیشکان هۆشداری
دەدەن کە زیادەڕۆیی لە خواردنی سۆدیۆم دەبێتە هۆی فشار لەسەر گورچیلە.