کاریگەرییەکانی چای نەعنا لەسەر جەستە چین؟

AM:09:59:20/03/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

چای نەعنا خواردنەوەیەکی سروشتییە و پڕە لە سوودە تەندروستییە سەرسوڕهێنەرەکان، خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ بە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان دادەندرێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " lebanon24" ئاماژەی پێکراوە، گەڵای نەعنا دژە ئۆکسانی تێدایە کە هەرسکردن باشتر دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

١. چای نەعنا چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ کێشەکانی هەرس، چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی غازات و ئاوسانی گەدە دەدات، خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ ڕێگەیەکی نایابە بۆ باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.

٢. چای نەعنا تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی هەیە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناسەدان وەکو گیرانی لووت و هەناسە تەنگی.

٣. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە پێست دەپارێزێت لە تێکچوونی ڕادیکاڵە ئازادەکان، یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون دەدات وەک چرچ و لۆچی پێست، درەوشاوەیی پێست زیاتر دەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی پێست دەدات.

٤. خواردنەوەی چای نەعنا یارمەتی هاندانی میتابۆلیزم دەدات، پاڵپشتی جەستە دەکات لە پرۆسەی سوتاندنی چەوریدا.

٥. یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی چای نەعنا، کاریگەری هێورکردنەوەیە لەسەر جەستە و دەروون خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و ئاستی دڵەڕاوکێ دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت.

٦. چەندین ڤیتامین و کانزای پێویست لەخۆدەگرن، ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە نەعنادا هەن یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدەن لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکاندا.