نیشانەکانی کەمی ماددەی زینک چین؟

PM:03:17:19/03/2025

6900 جار خوێندراوەتەوە

زینک کانزایەکی گرنگە کە پشتگیری لە سیستمی بەرگری و میتابۆلیزم و چاکبوونەوەی برین و تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی " Times of India"، زۆر کەس بەبێ ئەوەی بزانن بەدەست کەمی زینکەوە دەناڵێنن، ئەمەش نیشانەی شاراوەی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە.

ئەم نیشانانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە جەستەت ئەم ماددە خۆراکییە گرنگەی تێدا کەم بێت:

١. زوو زوو سەرمابوون و هەوکردن.

٢. درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان.

٣. لەدەستدانی تام و بۆن.

٤. هەڵوەرین و تەنکبوونەوەی قژ.

٥. دروستبوونی زیپکە و ئەکزیما.

٦. هەبوونی پەڵەی سپی لەسەر نینۆک.

٧. کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

٨. سەختی تەرکیزکردن.

٩. هەستکردن بە دڵەڕاوکێ.

١٠. خراپی تەندروستی ڕیخۆڵە.