گێلاس دەوڵەمەندە
بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ڤیتامین A، C و K، دژە ئۆکسێنەرە بەهێزەکانی
وەک ئەنتۆسیانینەکانی تێدایە کە چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانی پێست دەکەن.
لە گۆڤاری " Nutrients"
بڵاوکراوەتەوە، لێرەدا
چەند سوودێکی گێلاس بۆ تەندروستی پێست دەخەینەڕوو کە بریتین لە:
١. نەهێشتنی زیپکە:
لەنێو ئەو سوودە
زۆرانەی گێلاس بۆ پێست، یەکێک لە دیارترینیان توانای نەهێشتنی زیپکەیە، پێکهاتەکانی
یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردن، سووربوونەوە و ئاوسانی پەیوەست بە زیپکەوە.
٢. یارمەتی بەرهەمهێنانی
کۆلاجین دەدات:
یەکێک لە سوودە
زۆرەکانی گێلاس بۆ پێست توانای بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینە، ڤیتامین سی
تێدایە کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە پێستدا.
٣. هەوکردن کەمدەکاتەوە:
گێلاس تایبەتمەندی
دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە، ئەمەش وایکردووە چارەسەرێکی سروشتی کاریگەر بێت بۆ هەوکردنی
پێست، ئەم پێکهاتانە بەشێوەیەکی بەرچاو سووربوونەوە و ئاوسانی کەم دەکەنەوە.
٤. پێست بە شێداری
دەهێڵێتەوە
توانای
شێدارکردنەوەی پێستی هەیە، بە شێوەیەکی سروشتی دەوڵەمەندە بە ئاو، ئەمەش بەشدارە لە
شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی گونجاو.