بە بەردبووی دایناسۆرێکی تەمەن ١٦٨ ملیۆن ساڵ دۆزرایەوە

PM:01:44:19/03/2025

544 جار خوێندراوەتەوە

زانایان رایانگەیاند، لە مەغریب بە بەردبووی دیناسۆرێکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی ١٦٨ ملیۆن ساڵە.

لە دۆزینەوەیەکی زانستیدا زانایانی مۆزەخانەیەک لە زانکۆی بیرمینگهام لە بەریتانیا و زانکۆی سیدی محەمەد بن عەبدوڵڵا لە مەغریب، کۆنترین بەردبووی دایناسۆری " Cerapoda"یان لە چیای ئەتڵەسی ناوەڕاستی مەغریب دۆزیوەتەوە.

مێژووی بەردبووەکە بۆ نزیکەی ١٦٨ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەمەش کۆنترین نموونەی ناسراوی ئەم جۆرەیە تا ئێستا، ئەم دۆزینەوەیەش تێڕوانینێکی نوێ لەبارەی پەرەسەندنی گیاخۆرەکانەوە پێشکەش دەکات.

ئەم دایناسۆرانە گیاخۆر و بچووک بوون، لە سەردەمی کریتاسیدا باو بوون و تایبەتمەندی جیاوازیان هەبووە.

ئەم دۆزینەوە هەنگاوێکی گرنگە لە لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی ئەم جۆرە دایناسۆرانە کە بە " Cerapoda" ناسراوە، بەشدارە لە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە گونجاندنە ژینگەییەکان کە یارمەتی ئەم دایناسۆرە گیاخۆرانەیان داوە بە درێژایی سەردەمی جیاواز بڵاوببنەوە.