شەربەتی سروشتی یارمەتی کەمکردنەوەی تینوێتی دەدات لە مانگی رەمەزاندا

PM:12:33:19/03/2025

404 جار خوێندراوەتەوە

گرنگی میوە سروشتییەکان زیاتر دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەو پێیەی میوەکان پڕن لە ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ پاراستنی جەستە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "news18" ئاماژەی پێکراوە، خواردنەوەی شەربەتە سروشتییەکان رێگەیەکی زۆر باشە بۆ زیادکردنی وەرگرتنی ڤیتامینەکان و کانزاکان و دژە ئۆکسێنەرەکان، کە هەرسکردن ئاسان دەکات و سیستەمی بەرگری جەستەش بەهێز دەکات.

پسپۆران کۆمەڵێک خواردنەوەی سروشتییان خستۆتە ڕوو کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی توێنێتی و بەرەنگاربوونەوەی گەرما.

شوتی میوەیەکی هاوینەییە و دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵەکان کە جەستە بە شێداری دەهێڵیتەوە.

پرتەقاڵ بە دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی ناسراوە، کە بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و جەستە دەپارێزێت لە وشکبوونەوە، خواردنەوەی ئاوی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژ جەستە بە شێداری و تازەگەری بمێنێتەوە.

ئەناناس تایبەتمەندی ساردکەرەوەی هەیە و بڕێکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە خواردنەوەیەکی نایاب بێت بۆ شێدارکردنەوەی جەستە.

مانگۆ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C، شەربەتی مانگۆ نەک تەنها یارمەتی شێدارکردنی جەستە دەدات بەڵکو دەبێتە هۆی ئەوەی باشترکردنی تەندروستی پێست.

ئاوی گوێزی هیندی هەڵبژاردەیەکی گونجاوە، پۆتاسیۆم بۆ جەستە دابین دەکات و خوێی لەدەستچوو پڕ دەکاتەوە و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گەرما دەدات.

توو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە دەدات.