چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر تەواوی رۆژەکەت بە دانیشتن بەسەرببەیت؟

AM:09:06:19/03/2025

1728 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خەڵک بەهۆی ئیشکردنەوە رۆژەکەیان بە دانیشتنەوە بەسەردەبەن، ئەوەش راستەوخۆ کار لە تەندروستی جەستەیان دەکات.

ماڵپەڕی "Healthshots"لە راپۆرتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک زیانی ئاشکراکردووە، بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر تەواوی رۆژەکە لە دانیشتندا بەسەربەریت، کە ئەمانەن:

١. لەوانەیە ببێتە `هۆی ئاوسانی قاچەکان، ئەوەش لەوانەیە مەترسی تۆپەڵبوونی خوێنی لێبکەوەێتەوە لە قاچەکاندا.

٢. لەوانەیە بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە کێشت زیاد بکات، باشترین چارەسەریش ئەوەیە راهێنان بکەیت و خواردنی تەندروست بخۆیت.

٣. ماندووبوون و هیلاکییەکی زۆرت تووشدەبێت، لەوانەیە بەهۆی کەمخەوی، زۆر ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی، یان زۆر دانیشتن و خواردنی ناتەندروستەوە بێت.

٤. زۆر دانیشتن سەرنجت کەم دەکاتەوە، چاوەکانت وشکدەبنەوە.

٥. لەوانەیە رووبەڕووی کۆمەڵێک نەخۆشیی ببیتەوە، لەوانە، نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، قەڵەوی و تەنانەت گیانلەدەستانی پێش وەختە.

چۆن خۆت لەو زیانانە دەپارێزیت؟

- تا دەتوانیت بەپێ بڕۆ.

- راهێنانی خۆکشان و راکێشان ئەنجام بدە.

- ماوە ماوە پشوو وەربگرە لەسەر کارەکەت.