پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیەنێت، کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له
ناوچه‌ی پشت و لاکه‌له‌که، یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی که به زۆری خانمان به ده‌ستییه‌وه
ده‌ناڵێنن و جوانی له‌ش و لاریان ده‌شێوێنێت، ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو جیهاندا
زۆر باوه وبۆ نەهێشتنی کۆمه‌ڵێک ڕێگا و شێوازی چاره‌سه‌ری تازه هه‌یه.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی فەرمی
خۆیگرنگترین هۆکاره‌کانیکۆبوونەوەی چەوری پشت و لاکەلەکەی بەمجۆرە
خستووەتە ڕوو:
یەکەم:زۆر خواردنی خۆراکی ناته‌ندروست به به‌رده‌وامی
وه‌ک :خواردنی شیرینی و چه‌وری و خواردنه‌وه گازی و کهولییه‌کان و برنجی سپی و
ئاردی سفر و به‌کارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دریجی ڕووه‌کی بۆ چێشتلێنان
له‌گه‌ڵ ناڕێکی له کاتی ژه‌مه‌کانی خواردندا.
دووەم:که‌می جووڵه و وه‌رزش نه‌کردن.
سێیەم:له‌به‌رکردنی ستیانی نه‌گونجاو یان بە هەڵە
لەبەربکرێت.
چوارەم: رۆژانە دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له کاتی ده‌وام یان به دیار
کۆمپیوته‌ر و مۆبایل و ته‌له‌فزێونه‌وه، چه‌مانه‌وه‌ی پشت بۆ ماوه‌ی چه‌ند
کاتژمێرێک له سه‌ریه‌ک: ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پوکانه‌وه و بێهێزی ماسوولکه‌کانی
پشت.
پێنجەم: قه‌ڵه‌وی و زۆری کێشی هه‌موو جه‌سته.
شەشەم: چوونه ته‌مه‌نه‌وه دوای سی ساڵ ئه‌م دیارده‌یه زۆر زیاتره.
چارەسەرەکانی بەمجۆرە ئاشکراکردووە:
یەکەم:ڕێجیمکردن و دابه‌زاندنی کێش.
دووەم:وه‌رزشکردن و زیاد کردنی جووڵه.
سێیەم:وازهێنان و دوورکه‌وتنه‌وه یان که‌مکردنه‌وه‌ی
هۆکاره‌کانی و هه‌ڵس و که‌وته هه‌ڵه‌کان.
چوارەم: توانه‌وه‌ی چه‌وری پشت و توندکردنه‌وه‌ی به ڕێگه تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا
بەبێ نه‌شته‌رگه‌ریی.
پێنجەم: به‌کارهێنانی کرێم و ده‌رزی توانه‌وه‌ی
چه‌وری له ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ۰