پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:57:10/10/2021

33428 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەوڵبدە تەواوی سەرنجت بخەیتە سەر کار و پیشەکەت و ورد و چالاک بیت و تواناکانی خۆت نمایش بکەیت بۆ ئەوەی دۆخت خراپتر نەبێت لە کارەکەتدا.

گا 20/4 - 20/5

هەوڵبدە گوێ بۆ ئەو قسانە نەگریت کە لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە پێت دەڵێن و خۆشت بەباشی دەزانیت کە ناڕاستن یاخود ئەو قسانەن کە تێدا هەستە نەرێنییەکان زاڵن، بیربکەرەوە لە تەواوی وردەکارییەکان و پاشان بڕیاری دروست بدە.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەو پلانانەی کە بۆ داهاتووی دادەنێیت پێویستیان بە گرنگیپێدانی زیاترە و دەبێت پەیوەست بیت پێیانەوە، ئەگەر بیرۆکەی نوێ و باشت هەیە بۆ داهاتووت، هەوڵدە لە بیرۆکەوە بیانکەیتە کردار و ئەنجامەکەی ببینیت، بیرۆکەکان بەبێ کارکردن بە تەنها بەس نین بۆ ئەوەی بتگەیەنێت بە ئەنجام.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

پێویستە ئەمڕۆ زیاتر هەست بە ئارامی و متمانە بەخۆبوون بکەیت، هەوڵبدە لە هەر دۆخێکی نەخوازراو و بێزارکەر خۆت لابدەیت و خۆت دووربخەیتەوە لە هەر قەلەقی و دوودڵییەک.

شێر 23/7 - 22/8

کۆمەڵێک کەسی باس لە چاودەورت بوونیان هەیە، هەر لە خزم و کەس و هاوڕێیان، کە زۆر کەەس ئیرەییت پێ دەبەن بۆ ئەمە، بەڵام پێویستە بزانیت هەر کاتێک هەڵيیەک بکەیت لەبەرچاویان بە ئاسانی لەبیری ناکەن.

فەریك 23/8 - 22/9

هەست بە ترس دەکەیت کاتێک بۆت ئاشکرا دەبێت هەموو شتەکانی چواردەرت زۆر بە خاوی دەڕۆن، رەنگە تۆ تێڕوانینێکی جیاوازت بۆ شتەکان هەبێت، لەوانەیە پێویست بکات شێوازی ژیانت بگۆڕیت تا لەو ترس و نیگەرانیانەی کە بۆت دروست دەبن رزگارت ببێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

خۆبەدوورگرتن و خۆپاراستننت لە خۆشەویستەکەت دەگۆڕێت بۆ کەشێکی زۆر جیاواز و باشتر دەرفەتی نزیکبوونەوەتان بۆ دروست دەبێت و دەتوانن لەبارەی تەواوی شتەکانەوە بدوێن.

دووپشك 23/ 10-21/11

کۆمەڵێک گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو لە ڕۆتینی کارەکەتدا ڕوودەدات، ڕەنگە نەتوانینت ڕاستەوخۆ بەرهەمی هیلاکیەکەت ببینیتەوە، بەڵام تۆ دەفەتی ئەوەت بۆ ڕەخساوە کە بتوانیت بیرکردنەوەکانت بەرەو پێش ببەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

پەیوەندییە سۆزدارییەکەت کاریگەری زۆری هەیە لەسەر بیرکردنەوە و مەزاجت، هەر بۆیە کاریگەری دەبێت لەسەر بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەیت.

گیسك 22/12 - 19/1

هەست بە گەشەکردن دەکەیت، بە هێواشی وردە وردە بەرەو باشتر هەنگاو دەنێیت، دەتەوێت زیاتر دەربارەی شتەکانی چواردەورت بزانیت، کاتێک کەسێکی وەک خۆت دەبینیت هەست بە ئاسودەی دەکەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

هەندێک بڕیار گرنگ و بەپەلەن و دەبێت بەخێرایی بڕیاری لەسەر بدرێت و هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنیان بە وردی بەڕێوە بچێت هەر بۆیە بڕیاری ورد و خێرا بدە و دوایان مەخە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

بەشێوەیەکی لەناکاو کەسێک دەناسیت و ئالودەی دەبێت و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بیرکردنەوەت لەبارەی خۆشەویستییەوە و زوو دەکەویتە ناو پەیوەندییەکەوە .