یاساکانی پاراستنی دڵێکی تەندروست

AM:09:10:23/02/2025

4964 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیان و خواردنی تەندروستە، کۆمەڵێک هەنگاویش هەن دەتوانیت لەڕێگەیەوە دڵت بپارێزیت لە نەخۆشییەکان.

دکتۆر ساديخان پزیشکی پسپۆڕی دڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پاراستنی دڵێکی تەندروست پێویستی بە پاراستنی ئاسایی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و کێشی جەستە و ئاستی شەکری خوێن هەیە.

بە وتەی ئەو، هەموو ئەندام و سیستمەکانی جەستە پشت بە یەکتر دەبەستن، کاتێک نیشاندەرەکانی بەشێکی دیاریکراو تێکدەچن وەک بەرزی شەکری خوێن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، نەخۆشی گورچیلە و تێکچوونی گۆڕانکاری خۆراک وەک شەکرە و قەڵەوی زیاد دەکات.

بەرزی پەستانی خوێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی گورچیلە، باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن خواردنەوەی شلەمەنی زۆرە هەروەها خواردنی میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و شیرەمەنی کەم چەوری و کەمکردنەوەی خواردنەوە کهولییەکانیش یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات.

پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و کاریگەر یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ و ماددەیەکی هاوشێوەی چەوری چونکە ئەمانە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک زیاد دەکەن.

جگە لەوەش چالاکیی جەستەیی بەردەوام و دابەزاندنی کێش بارگرانی لەسەر دڵ کەمدەکاتەوە.