گۆڕانی ڕەنگی پێست گرفتێکە کە لە هەندێک کەسدا ڕوودەدات
لە ئەنجامی نەخۆشییەکی پێست یان هەستیاری بەرامبەر هەندێک دەرمان کە ڕەنگە پەیوەندی
بە ماوەیەکی کورتەوە هەبێت یان ڕەنگە هەندێکیان ڕەنگی پێست بۆ هەمیشە بگۆڕن.
بەپێی ماڵپەڕی پزیشکی "webmd"، گۆڕانی ڕەنگی پێست کاتێک ڕوودەدات ئەو
خانانەی کە میلانین دروست دەکەن لەناوبچن، لە خوارەوە دیارترین هۆکارەکان دەخەینەڕوو
کە دەبنە هۆی گۆڕینی ڕەنگی پێست:
١. ڕەنگە گۆڕانی ڕەنگی پێست دوای نەشتەرگەری، چارەسەری کیمیایی
یان چارەسەری تیشکی ڕووبدات.
٢. بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر
پێست دروست دەکات لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کاتیش ببێتە هۆی گۆڕینی رەنگی پێست.
٣. توشبوون بە ئەکزیما یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبنە
هۆی گۆڕینی رەنگی پێست و خورانی پێست ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.
٤. دوای بەکارهێنانی هەندێک لە پاکەرەوەکان وەک سابوون،
پاککەرەوەی جلشۆر کە پێستەکە دەسوتێنێت و سوور دەبێتەوە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی
هەوکردنی پێستەکە.
٥. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لەوانەیە ببێتە هۆی
هەستیاری پێست کە لە نزیکەوە لە سووتانی خۆر دەچێت.
٦. نەخۆشی سەدەف، ئەم نەخۆشییە بەرگرییە خۆکارە دەبێتە هۆی
گۆڕینی ڕەنگ و دروستبوونی پەڵە لەسەر هەر بەشێکی جەستە بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی
کاریگەری لەسەر پێستی سەر دەبێت.