تیمێکی نێودەوڵەتی
بە سەرۆکایەتی توێژەرانی زانکۆی تۆرۆنتۆ، پێکهاتەیەکی سروشتییان لە زەنجەبیلدا دۆزیوەتەوە
کە توانای ڕێکخستن و چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەی هەیە.
توێژینەوەکە لە
گۆڤاری "Nature Communications" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران لەکاتی لێکۆڵینەوە
لە پێکهاتە کیمیاییەکانی ناو زەنجەفیل سەرنجیان دا کارلێکی بەهێزی نێوان ئاوێتەیەک
بە ناوی فورانۆدینۆن (FDN) و وەرگری پریگنان ئێکس (PXR) کە پرۆتینێکە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕێکخستنی هەوکردندا تاقیکردنەوەکان
دەریانخستووە کەFDN یارمەتی
کەمکردنەوەی هەوکردنی قۆڵۆن و ریخۆڵە دەدات لەڕێگەی چالاککردنی PXR کە توانای ڕێگریکردنی هەوکردنی هەیە.
هێنری کراوس
نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " دەرکەوت کە بەڕێوەبردنی زارەکی FDN بە شێوەیەکی بەرچاو هەوکردنی ریخۆڵە کەمدەکاتەوە"
FDN چەندین سوودی هەیە کە دەیکاتە چارەسەری ئومێدبەخش بۆ کێشەکانی ریخۆڵە
هەروەها یارمەتی چاککردنەوەی ئەو شانانە دەدات کە بەهۆی هەوکردنەوە زیانیان پێگەیشتووە.