خوێندکارێک بە پەڕەشووت دەچیتە هۆڵی تاقیکردنەوەکان

PM:03:26:20/02/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی سەیردا لە هیندستان خوێندکارێکی زانکۆ ناچار بووە کە پەڕەشووت بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بگاتە هۆڵی تاقیکردنەوەکان.

بەپێی ئەو وردەکاریانەی کە ڕۆژنامەی "INDIA TODAY" بڵاویکردووەتەوە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر لەسەر ڕێگای وای پانچگانی لە ویلایەتی ماهاراشترا دروستبووە و بەهۆیەوە هەموو ئەو ڕێگایانەی کە دەچنەوە سەر هۆڵی تاقیکردنەوەی خوێندکارەکە داخراوە.

ئەو خوێندکارە هیندییە ناوی سامارت مەهاگادییە، کاتێک بۆی دەرکەوتووە کەمتر لە ٢٠ خولەکی ماوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بگاتە هۆڵی تاقیکردنەوەکان ناچار بووە پەڕەشووت بەکاربهێنێت.

ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیاکانی هیندستان بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە ئەو خوێندکارە جانتاکەی هەڵگرتووە و بە پەڕەشووتەکەیەوە بەرەو هۆڵی تاقیکردنەوەکە دەڕوات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی، جێگەی باسە خوێندکارەکە لە کاتی خۆیدا و بە سەلامەتی لە نزیک زانکۆکەی نیشتووەتەوە.

ڕووداوەکە لە سۆشیال میدیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە کە هەمووان ستایشی ڕەفتاری ئەو خوێندکارەیان کردووە چونکە بەردەوام بووە لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی.