کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەپۆلی باران و
بای خێرا ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات کەشناسی عێراقیش دەڵێت، دوو شەپۆلى
باران روو لە ناوچەکانى عێراق دەکات، شەپۆلى یەکەم لەئەمڕۆوە تا هەینى و شەپۆلى
دووەم لە هەینییەوە دەستپێدەکات تا دوو شەممە.
ئەمرۆ
چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی باران بارین
ناوچەکەمان دەگرێتەوە و لە ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی
با.
هاوکات،
کەشناسی عێراق لەبارەی هاتنی دوو شەپۆلی باران بارین رایگەیاند، بە دوو قۆناغە،
سەرەتا کەشەکە لە شێوەی بارانبارین لەگەڵ ڕەشەبا ، دواتر بەرزبوونەوەی تۆز و
خۆڵ لە ناوچە سنووردارەکانی رۆژئاوا دەست پێدەکات.
سەبارەت بە
شەپۆلی دووەم ئەوەی خستووەتەروو، لە رۆژی هەینی دەستپێدەکات، بە هەورەبروسکە و
سەرمایەکی توند و بەفر لە بەرزاییە شاخەکاندا و رەنگە ناوچە نزمەکانی شارەکانی
باکوری وڵات و هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و رۆژئاوا بگرێتەوە.