کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

PM:01:25:13/02/2025

424 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە دەشڵێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە سەرەتا بە نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەستپێبکات و پاشان بەهۆی بارستە هەوایەکى ساردەوە کە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما زۆر نزم ببنەوە.

باسی لەوەشکرد، بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفری زیاتر دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کەشی سبەینێ لە كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت. بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین زیاتر دەبێت. بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ١١ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٩ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٣ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -٣ پلەى سیلیزى

سۆران: ٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٧ پلەى سیلیزى.