شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە

AM:10:02:11/02/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بگرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بخایەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران و بەفر هەیە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە تاکو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاوویە سنووریەکان و زیاتر ناوچەکانی بادینان بەشێوەی نمە باران و برێکی کەم لە بەفر.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی با مامناوەند و لەسەر خۆ دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلی بەفر و باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێبکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ شەپۆلەکە بەردەوام بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی : (-١) پلەی سیلیزى

دهۆک : ١ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : (٠) پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : (-١٠) پلەى سیلیزى

سۆران : (-٢) پلەی سیلیزى

گەرمیان : ٥ پلەى سیلیزى