شارەزایان دەڵێن گریان لە کاتی خەودا ئاماژەیە بۆ دڵەڕاوکێ
یان خەمۆکی چارەسەرنەکراو، لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەروو کە بۆچی مرۆڤەکان بە گریانەوە
لە خەو هەڵدەستن.
دکتۆر چاندنی پسۆری نەخۆشییە دەروونییەکان ئاماژە بەوە
دەکات کە گریان
لە کاتی خەودا دەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاوازەوە ڕووبدات، هەندێک لەم هۆکارانەش
بریتین لە:
١. زۆرجار
خەونە خراپەکان دەبنە هۆی گریان لە کاتی خەودا، ئەم خەوانە دەکرێت پەیوەندییان بە
فشارە دەروونییەکان، نیگەرانییەکان، یان ترسەکانەوە هەبێت کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا
هەن.
٢. ئەگەر لە ژیانی
ڕۆژانەدا فشاری دەروونی زۆر هەبێت، ئەوا لە کاتی خەودا دەکرێت ئەم فشارە دەروونییە
بە شێوەی گریان یان هەستەکانی تر دەربڕدرێت.
٣. هەندێک کات
کێشە دەرونییەکان دەبنە هۆی گریان لە کاتی خەودا وەک خەمۆکی.
٤. گۆڕانکارییەکانی
لە هۆرمۆنەکان دەکرێت کاریگەری لەسەر هەستەکان و خەو هەبێت و ببنە هۆی گریان لە
کاتی خەودا.
ئەو دکتۆە ئەوەشی راگەیاند "ئەگەر بە بەردەوامی رووبەرووی ئەم حاڵەتە
دەبیتەوە و کاریگەری
لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەیە، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ ئەوەی ڕێنمایی
و چارەسەر وەربگریت"