سوودەکانی چای سەوز بۆ مێشک چین؟

AM:09:04:23/01/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جەستەیە، وەكو شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری " NPJ Science of Food" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە و تەندروستی مێشک دروست دەکات.

توێژینەوەکە ٨٧٦٦ کەسی پێگەیشتوو لەخۆگرتووە کە تەمەنیان ٦٥ ساڵ یان زیاترە، کە هەڵسەنگاندنی خۆراکی و سکانی MRI و پشکنینی دەروونییان بۆ کراوە هەروەها توێژەران تیشکیان خستە سەر پێوانەکردنی خواردنەوەی چای سەوز و قاوە لەلایەن بەشداربووانەوە، بە بەکارهێنانی پرسیارنامەیەک کە بڕی ڕۆژانەی بەسەر چوار بەشدا دابەشکردووە کە بریتین لە ٠-٢٠٠ مل، ٢٠١-٤٠٠ مل، ٤٠١-٦٠٠ مل و زیاتر لە ٦٠١ مل.

بەپێی ئەنجامەکان دەرکەوتووە چای سەوز لە خۆراکی ڕۆژانەدا ڕەنگە ڕێگەیەکی سادە و سروشتی بێت بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی مێشک، بەتایبەت لە کەسانی بەساڵاچوودا، خواردنەوەی لانیکەم سێ کوپ لە ڕۆژێکدا دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات و رێگری لە تووشبوون لە نەخۆشییەکانی مێشک بکات.

چای سەوز کەمتر کافاینی تێدایە ئەمەش ڕەنگە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر پەستانی خوێن دەربکەون کە هۆکارێکی گرنگە بۆ تەندروستی مێشک.