گێزەر نەک هەر شیرین و بەتامە، بەڵکو بڕێکی زۆر لە سوودە
خۆراکیەکانی تێدایە، گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر، ئەمەش
وای لێدەکات سوودێکی زۆری هەبێت بۆ تەندروستیت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک
کە لە ماڵپەڕی " Verywell
Health"
بڵاوکراوەتەوە، زۆرێک لە سەوزەکان ئاستی ڕیشاڵەکان زیاد دەکەن و هەرسکردن باشتر دەکەن،
لەوانەش گێزەر، پسپۆران باس
لەوە دەکەن گێزەر
دۆستی گەدەیە، هەروەها یەکێکە لە سەوزە گرنگ و بەسوودەکان کە تەندروست و گرنگە بۆ ڕیخۆڵە
و کۆئەندامی هەرس.
ڕیشاڵی ناو گێزەر
یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی گرژبوون و قەبزی دەکات، گێزەر دژە ئۆکسانی تەندروست و گرنگی تێدایە
کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات جگە لەوەش ڤیتامین و کانزای تەندروست لەخۆدەگرێت
بەتایبەت ڤیتامین سی کە تەندروستە بۆ بەهێزکردنی جەستە.
دژە ئۆکسێنەرەکانی
یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی و کەمکردنەوەی ئاستی شەکر و
کۆلیسترۆڵی زیانبەخش هەروەها ڤیتامین ئەی تێدایە کە تەندروستی پێست باشتر دەکات و ڕێگری لە
نەخۆشییەکانی پێست دەکات.
گێزەر ماددەی دژە
ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە کێشەی تەندروستی و کێشەی
ڕیخۆڵە دەدات.
ڤیتامین B6 لە گێزەردا دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی تەندروستی
گەدە و ڕیخۆڵە، بەمەش لە قەبزی و تێکچوونی گەدە و غازات و گرژبوون ڕزگار دەکات
هەروەها گەدە لە دڵەکزێ و ترشەڵۆکی و هەرس نەکردن دەپارێزێت.