یەکێک لە دیاردە
باوەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات وتنی گۆرانیە لە کاتی خۆشتندا چونکە بەتەنهایە
و دەنگدانەوەی گەرماوەکە دەنگی کەسەکە دەگۆڕێت و چێژێژی تایبەتی پێدەدات لەگەڵ
ئەوەشدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " alsumaria"دا ئاماژەی پێکراوە
کە باس لە سوودەکانی وتنی گۆرانی دەکات لە کاتی خۆشتندا، بیر لەوە بکەرەوە
بەدەگمەن گۆرانی دەڵێیت کاتێک دڵتەنگیت، بۆ زۆر کەس گەرماو پەناگەیەکی تایبەتە لەوێ
هەست بە گەرمی و سەلامەتی دەکەن و دوور لە فشارن، ئەم کەشوهەوا ئارامکەرەوەیە یارمەتی
جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی دۆپامین، کە توانای داهێنان بەرز دەکاتەوە ئەمەش وا دەکات
هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
هەروەها گۆرانی
وتن هەناسەدان باشتر دەکات، ئەمەش ئۆکسجینی زیاتر دەخاتە ناو خوێنەوە، سوڕی خوێن و
باری دەروونی باشتر دەکات جگە لەوەش پرۆسەی هەناسەدانی قووڵ لەکاتی گۆرانی وتندا
سوودێکی هاوشێوەی یۆگات پێدەبەخشێت، ڕێگەت پێدەدات پشوویەک وەربگریت و بیر لە
بابەتە ناخۆش و کێشەکان دەکەیتەوە.
وتنی گۆرانی لە
کاتی خۆشتندا یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ و مێشک، سیستمی بەرگری
جەستەش بەهێز دەکات لەگەڵ ئەوەشدا وادەکات کەسەکە زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت.