خواردنەوەی ئاوی بامێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

PM:10:23:20/01/2025

956 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی ئاوی بامێ بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرە گرنگەکان، دەتوانیت بامێیەکە پارچە پارچە بکەیت و بۆ ماوەی شەوێک لە ئاودا بهێڵیتەوە پاشانبیخۆیتەوە.

کاران ڕاجان پسپۆری خۆراک لە بەریتانیادا پێشنیاری خواردنەوەی ئاوی بامێ دەکات باس لەوە دەکات چەندین سوودی سەرنجراکێش بە جەستە دەبەخشێت، بامێ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانیA وC وK کە پاڵپشتی کارکردنی بەرگری جەستە و تەندروستی پێست و بەهێزی ئێسک دەکەن، رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی هەرسکردن و رێگری لە قەبزی دەکات، کاری ریخۆڵەکان باشتر دەکات.

بەگوێرەی ئەو پزیشکە، ئاوی بامێ یارمەتیدەرێکی باشە لە بەڕێوەبردنی کێشدا، وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت و کەمتر نان بخۆیت بەم شێوەیەش رێگری دەکات لە کۆبونەوەی چەوری و قەڵەوی.