شەپۆلێکی بەفر
ناوەندی شاری سلێمانی و پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی گرتووەتەوە
و لە هەندێک شوێن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو
دابەزیووە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بەفربارینەکە تا درەنگای ئەمشەو
بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم رایگەیاند،
بەفرەکە لە ناوەندی شارەکانیش باریوە و بڕێکى زۆریش لەسەر شاخەکان دەبارێت، هاوکات
لە وەرتێ و مەرزی کێلێ لە سنوری پشدەر ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.
لە چیای گۆیژەی سلێمانیش بەفرباریوە و پڕۆژەی چاڤیلاندیش کراوەیە
بەڕووی گەشتیاران و هاوڵاتیاندا تا لە رێگەی تەلەفریکی چاڤیلاندەوە سەردانی چیای
گۆیژە بکەن.
هەر بەپێى پێشبینییەکان، لە هەندێک شوێن پلەکانى گەرما تا نزیکى ١٤
پلە دابەزێت، باس لەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر
دادەبەزن و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک ١٤ پلەی سیلیزییە و نزم ترین
پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران -٣ پلەی سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١١ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٠ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -٣ پلەى
سیلیزى
سۆران: ٧ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٢ پلەى
سیلیزى