چەند رێگایەک بۆ رزگاربوون لە بەرزی کۆلیسترۆڵ

PM:07:25:20/01/2025

3684 جار خوێندراوەتەوە

کۆلیسترۆڵی بەرز یان خراپLDL لە خوێنبەرەکاندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی " India.com" چەند رێگایەکی سادە هەن کە دەتواندرێت یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کۆلیسترۆڵ بدات بە شێوەیەکی سروشتی، شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە کە پەیڕەوکردنی ئەم شێوازانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی جەستەیەکی تەندروست، کە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەمدەکاتەوە و تەندروستی دڵ باشتر دەکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. کۆنتڕۆڵکردنی کێش:

زیادبوونی کێش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کۆلیسترۆڵ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

٢. چالاکی جەستەیی:

وەرزشکردن ماسولکەکانی دڵ باشتر دەکات و چەوری جەستە کەمدەکەنەوە، ئەمەش ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا کەمدەکاتەوە و ئاستی کۆلیسترۆڵی باشیش باشتر دەکات.

٣. خواردنی سێو:

خواردنی بەردەوامی سێو یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا.

٤. گوێز:

رۆژانە خواردنی گوێز یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات لە خوێندا، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

٥. سیر:

سیر دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی کۆلیسترۆڵی خراپ دادەبەزێنێت.

٦. سەوزە:

خواردنی بەردەوامی سەوزە دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی دڵ و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ بە شێوەیەکی سروشتی.