پورتوگال بە شێوەیەکی بێ وێنە رێز لە رۆناڵدۆ دەگرێت

PM:03:16:18/01/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

لە پورتوگال دەنگۆی دروستکردنی دراوێک هەیە کە وێنەی رۆناڵدۆی لەسەرە بەڵام بەشێک لە سەرچاوەکان رەتیدەکەنەوە.

ماڵپەڕی کوبانۆسیسیاس بڵاویکردەوە،پورتوگال خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕێزلێنان لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی بێ وێنە بە دەرکردنی دراوێک کە وێنەی ئەوی لەسەرە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، بە گوێرەی بانکی ناوەندی پورتوگال دراوەکە بەهای حەوت یۆرۆیە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ژمارەی دڵخوازی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کاروانی وەرزشی.

ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی فرانسپرێس روونیکردەوە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی پورتوگال لە پرۆسەی دەرکردنی هیچ دراوێکی نوێدا نییە کە وێنەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەسەر بێت.

ئەم دەنگۆیانەی دەربارەی ئەستێرە پورتوگالیەکە بڵاوبوونەوەتە دەکرێت لە داهاتوودا بببێت بە راستی، بەو پێیەی ئەرجەنتین بە هامان شێوە رێزی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا گرتووە.