بە کۆی گشتی ١٥٢.٥ ملیۆن بینەر، وەرزی دووەمی زنجیرەی "Squid
Game” بووە سێیەم زنجیرە تەلەفزیۆنی کە زۆرترین بینەری
هەبێت لەتۆڕی نێتفلێکس، لەدوای وەرزی یەکەمی زنجیرەکە و زنجیرەی Wednesday.
لە یەکەم نمایشی لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، وەرزی
دووەمی "Squid Game” لە ماوەی چوار رۆژدا ٦٨ ملیۆن بینەری کۆکردەوە
و بووە یەکەم زنجیرە لە مێژووی نێتفلێکسدا بەو کاتە کەمە ئەو بینەرەی هەبێت.
لە ماوەی ١١ رۆژدا، زنجیرەکە ١٢٦.٢ ملیۆن بینەری بەدەستهێنا،
کە زیاترە لە هەر زنجیرەیەکی نێتفلێکس، ئەمەش وایلێدەکات ببێت بە یەکێک لە باشترین
زنجیرەکانی مێژووی نێتفلێکس و بیکاتە خاوەنی چەندین ریکۆرد و خەڵاتی تر.