وێنە.. گاڵتەپێکردنی خەڵکی بە پەککەوتنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

PM:09:52:05/10/2021

2960 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری خەڵکی لە دوای پەککەوتن و راوەستانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و مەسنجەر و تۆڕی پەیوەندی وەتسئەپ، روویانکردە تویتەر و تێلیگرام و ئەمەش بووە هۆکاری دروستکردنی میم و وێنەی گاڵتەئامێزانە بەرامبەر بەو دۆخەی کە روویدا و تیایدا تویتەر بە پاڵەوان وێناکرا. 
کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی رابردوو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و مەسنجەر و تۆڕی پەیوەندی وەتسئەپ بەدوای یەکدا لەکار کەوتن و دەرئەنجامی ئەمەش ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تۆڕە پەیوەندییەکان، روویانکردە بەکارهێنانی تویتەر و نزیکی ٥٠ ملیۆن بەشداربووی نوێ پەیوەندییان بە تێلیگرامەوە کرد.
"سڵاو لە هەمووان" یەکەم تویتی هەژماری کۆمپانیای تویتەر بوو لەدوای ئەم روداوە و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و میم و وێنە و دەستەواژەی گاڵتەئامێزانەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.