توێژینەوەیەکی
نوێی زانکۆی لۆفبۆرۆ دەریخستووە کە تەنها سەیرکردنی رووداوە وەرزشییەکان لە
تەلەفزیۆندا یارمەتیت دەدات چەوری بسوتێنیت و کێشت دابەزێنیت.
بەپێی
توێژینەوەکە، بینەران دەتوانن لە ماوەی ٩٠ خولەکدا تا ٥٤٠ کالۆری بسوتێنن،
دەتوانین رونتر بڵێین، ئەمەهاوتایە لەگەڵ راکردن بۆ ماوەی ٤٥ خولەک، هاندەری
تێنسی سەر زەوی ئەگەر بە هەمان گڕوتینەوە سەیری یارییەکی سێ کاتژمێری بکات لەکاتی
دانیشتن و قسەکردندا و ئاهەنگ بگێڕێت، دەتوانێت تا ٤٣٢ کالۆری بسوتێنێت، کە
دەتوانێت هاوتای مەلەکردن بێت بۆ ماوەی ٦٠ خولەک.
توێژینەوەیەک
کە لەلایەن کۆمپانیای ستاکێستەرەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە هاندەرانی پیاو
دەتوانن لە ماوەی دوو کاتژمێری یاریکردندا ٤٢٠ کالۆری بسوتێنن، لەکاتێکدا هاندەرە
مێینەکان دەتوانن تا ٤٧٢ کالۆری بسوتێنن.