ئایا ئاوی گوێزی هیندی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

PM:10:40:02/12/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی گوێزی هیندی وەک خواردنەوەیەکی تەندروست ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، نەک تەنها بەهۆی تامە تایبەتەکەیەوە بەڵکو بەهۆی سوودە خۆراکیەکانیشەوە کە چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

بەپێی ڕۆژنامەی " The Times of India" ئاوی گوێزی هیندی زیاتر گرنگی پێدەدرێت لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ئارەزووی دۆزینەوەی ڕێگایەکی سروشتی دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشیان، لێرەدا دیارترین سوودەکانی ئاوی گوێزی هیندی بۆ دابەزاندنی کێش دەخەینەروو، بەم شێوەیە:

١. شێدارکردنەوەی جەستە

ئاوی گوێزی هیندی یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات چونکە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە هاوسەنگی شلە دەپارێزێت و یارمەتیدەرە لە ئەرکە سەرەتاییەکانی جەستە.

٢. کالۆری کەمی تێدایە

لە هەر کوپێکدا نزیکەی ٤٦ کالۆری تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە جێگرەوەیەکی نایاب بۆ خواردنەوە شەکردارەکان و خواردنەوە گازییەکان.

٣. بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم

یارمەتی باشترکردنی میتابۆلیزم دەدات بەهۆی ئەو ئەنزیمانەوە کە هەرسکردن و هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان بەرزدەکەنەوە.

٤. ئارەزووی خواردنی شیرینی کەمدەکاتەوە

ئاوی گوێزی هیندی شیرینی سروشتی دابین دەکات بەبێ زیادکردنی شەکر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاستی وزەی جێگیر و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شەکر.

رۆژانە بە زیادکردنی ئاوی گوێزی هیندی دەتوانیت سوود وەربگریت بۆ دابەزاندنی کێش و پاراستنی تەندروستییەکی باش.