فیلمی Popeye the Slayer Man، کە فیلمێکی نوێی ترسناکە و لە
چیرۆکی ئەفسانەییە بەناوبانگەکەیەوە وەرگیراوە بەناوی پاپایی، بڕیارە ساڵی داهاتوو پەخشبکرێت.
ترایلەری فیلمێکی نوێ
بە ناوی Popeye the Slayer
Man بڵاوبووەتەوە کە بەشێوەیەکی لە ناکاو بینەران زانیویانە باس لە
کارەکتەری پاپای دەکات، بەڵام ئەمجارە بەشێوەیەی جیاواز و لە ژانری ترسناک.
لە فیلمەکەدا شۆن مایکل
کۆنوای، ئیلێنا جولیانۆ، مابێل تۆماس، ماری لویس بۆیسنیەر و جێف تۆماس رۆڵە سەرەکییەکان
دەگێڕن.
ئەم فیلمە یەکێکە لەو
دوو فیلمە ترسناکەی پاپای کە بڕیارە بەرهەمبهێنرێت، فیلمەکەی دیکەیان بەم زووانە لە
ستۆدیۆکانی ئای تی ئێنەوە بەرهەمدێت و وا دانراوە ناوی فیلمەکە بە سادەیی Popeye بێت و بەتەواوی جیاواز بێت لەوانی پێشتر.
کارەکتەری Popeye یەکێکە لە بەناوبانگترین
کارەکتەرەکانی مێژوو کە لەلایەن ئێڵزی کرایسلەرەوە دروستکراوە، چیرۆکی
دەرکەوتنەکانی هەمیشە لە گۆڕاندا بووە، لە هەندێک شوێندا یاریزانێکی بەتوانای
بۆکسێن بووە و لە هەندێک کاتی تریشدا دەریاوان بووە، هەمیشە لە هەوڵی رازیکردنی
دڵی خۆشەویستەکەیدا بووە ئۆڵیڤ و هەمیشەش کە تووشی ناڕەحەتی و شەڕ و کێشە دەبێتەوە
بە خواردنی سپێناخەکەی بەرامبەرەکەی دەبەزێنێت.