هونەرمەندی
گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی " تەمەن" بڵاوکردەوە.
عەزیز وەیسی لە
هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە گۆرانییە نوێیەکی کردووە
بە ناوی "تەمەن" کە لە ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند خۆیەتی، ناسر حیدەری
کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن حسێن نیکوییەوە ئەنجامدراوە.
عەزیز وەیسی له ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە
پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە
و زیاتر لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.