ماددەی ئاسن گرنگییەکی زۆری
هەیە بۆ تەندروستی، بەو پێیەی کار لەسەر دروستبوونی خوێن دەکات و یارمەتی گواستنەوەی
ئۆکسجین دەدات بۆ ئەندامەکانی جەستە.
پزیشکانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە کەمی ماددەی ئاسان
یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە بەشێک لە خەڵکی پێوەی دەناڵێنن بە تایبەت
خانمان بەهۆی لەدەستدانی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا، هەروەها پێویستی بە ئاسن زیاد
دەکات لە خانماندا لە کاتی دووگیانی و شیرپێداندا.
نیشانەکانی کەمی ئاسن بریتین لە ماندوێتی، شەکەتی ، تەنگەنەفەسی
، سەختی تەرکیزکردن، ڕێژەیەکی زۆری هەوکردن.
جەستە ئاسن
بەکار دەهێنێت بۆ دروست کردنی هیمۆگلۆبین، ئەو ماددەیەی لە خرۆکەی سوری خوێندا
هەیە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بەناو جەستەدا، کاتێک بڕێکی تەواوت لە خرۆکەی سوری
تەندرووستت نییە ئەوا جەستە وات لێ دەکات هەست بە شەکەتی و ماندوێتی بکەیت هەروەها
زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو دەردەکەویت، یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی ئاسن
ئەوەیە زەرد هەڵدەگەڕێیت و ماندوو و شەکەت دیاریت، ئەگەر ناو لێو و پوکت و پێڵووی
چاوت کەمتر لە جاران ڕەنگی سووریان نیشاندا ئەوا مانای وایە ئاسن لە جەستەدا کەمە.
توێژینەوەکان
ئەوەیان دەرخستووە کەمـی رێژەی ئاسن لە جەستەدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر
سیستمی بەرگری جەستە، بۆیە زۆر بەخێرایی نەخۆش دەکەویت، بەهۆی کەمی
ئاسن هەندێک جار هەست دەکەیت دڵت زۆر بە توندی لێدەدات، یاخود زۆر بە ناڕێکی
لێدەدات.
یەکێکی تر لە نیشانە نەرێنییەکانی کەمی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا ئەوەیە کە
وەرگرەکانی ناو خوێن بە کەمی ئاسن کاریگەر دەبن و بەهۆیەوە توانای تەرکیزكردن كەم
دەبێتەوە.
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن بۆ رێگری کردن لە کەمبوونەوەی
ماددەی ئاسن پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندە پێی ئەوانیش وەک گۆشت ، مریشک ، برۆکلی، سپێناخ،
پاقلەمەنییەکان، میوە وشککراوەکانی وەکو مێوژ و قەیسی ، نسک، هەروەها پێویستە بایەخ
بە خواردنی ڤیتامینCبدەیت چونکە یارمەتی جەستە دەدات ماددە
ئاسنەکە هەڵبمژێت و سوودی لێببینێت، لە حاڵەتی کەمی
تونددا دەتوانرێت تەواوکەری خۆراکی کە ئاسنی تێدایە بەکاربهێنرێت بەڵام پێویستە لەژێر رێنمایی پزیشکدا
بێت.
جێگەی باسە پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە سنوودار بکرێت
و بە رێژەیەکی کەم بخورێتەوە بە تایبەت ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن چونکە دەبێتە هۆی
کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن و ناهێڵێت سوود لە خۆراکەکە وەربگریت.