حەوت خۆراک بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان

AM:09:05:09/11/2024

5828 جار خوێندراوەتەوە

لێرەدا حەوت خۆراک دەخەینە روو کە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان.

لە ماڵپەڕی " alarabiya"دا بڵاو کراوەتەوە، کالسیۆم کانزایەکی گرنگە و پێویستە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ددان و دڵێکی تەندروست.

جێگەی باسە شیر یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی کالیسیۆم، بەڵام ڕەنگە هەموو کەسێک هەست بە ئاسوودەیی نەکات لە خواردنی بە تایبەت ئەوانەی کێشەی بەرگەنەگرتنی لاکتۆزیان هەیە.

پسپۆران چەند سەرچاوەیەکی دیکەیان دەستنیشان کردووە کە بە هەمان شێوە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم، ئەوانیش بریتین لە:

١. تۆوی شیا

ئەم تۆوانە پڕن لە کالیسیۆم، تەنها بە دوو کەوچک لە تۆوی شیاکە نزیکەی ١٨% ی بڕی ێشنیارکراوی رۆژانە دابین دەکات،هەروەها دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا سێ و ڕیشاڵ.

٢. بادەم

بادەم دەوڵەمەندە بە چەوری و پرۆتینی تەندروست و بڕێکی باش لە کالیسیۆم دابین دەکات، دەرکەوتووە کە مشتێک لە بادەم نزیکەی ٧-٨٪ی کالیسیۆمی ڕۆژانە دابین دەکات.

٣. سەوزە

بە شێوەیەکی گشتی سەوزەکان دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم، نزیکەی ١٠%ی کالیسیۆمی ڕۆژانەیان تێدایە.

٤. کونجی

دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و تەنها لە کەوچکێکی گەورەدا نزیکەی ٩%ی کالیسیۆمی پێویستی ڕۆژانەت دابین دەکات.

٥. برۆکلی

برۆکلی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، نزیکەی ٤%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانە بۆ هەر دەفرێک دابین دەکات.

٦. هەنجیر

دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و بە وتەی پسپۆڕان پێنج هەنجیری وشککراوە نزیکەی ٦٪ی پێویستی ڕۆژانەت بۆ کالیسیۆم دابین دەکات.

٧. بامێ

دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، نزیکەی ٨٢ میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.