چۆپی فەتاح 'سوڵتان' بڵاودەکاتەوە

PM:07:15:08/11/2024

7020 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح بەرهەمێکی نوێ بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی "سوڵتان" بڵاودەکاتەوە.

خانمە هونەرمەندەکە لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە کاتی بڵاوبوونەوەی بەرهەمە نوێیەکەی نەداوە، تەنها لەسەری نووسیوە بەمزووانە.

بەرهەمەکە بە شێوەزاری کرمانجییە و چۆپی فەتاح بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمەکە بڵاودەکاتەوە.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیریی کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".