کەشناسی: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

PM:05:40:08/11/2024

396 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە سێیەم شەپۆلی بارانبارینە لەمساڵدا روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و شەپۆلەکە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژ دەخایەنێت.

لای خۆشیەوە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی دوو شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵەوە، رێژەی بارانبارین سێ هێندەی ساڵی پار بووە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و لە هەندێک شوێنی وەک هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری شاری سلێمانی زیاتر لە ١٠٠ ملم باریوە.