پاقلە یەکێکە لە سەوزە بەتامەکان چەندین سوودی تەندروستی هەیە، سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەندە بۆ ماددە خۆراکییەکان وەک پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان.
حازم عەلی ڕاوێژکاری
خۆراکی ئاماژەی بەوە کرد خواردنی پاقلە چەندین سوودی تەندروستی هەیە و کاریگەری
ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
دیارترین سوودەکانی
بریتین لە:
١. باشترکردنی
تەندروستی دڵ:
پاقلە ڕێژەیەکی
بەرزی ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێندا،
بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٢. باشترکردنی تەندروستی هەرس
یارمەتی ڕێکخستنی
جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات، بەمەش ڕێگری دەکات لە قەبزی.
٣. بەهێزکردنی سیستمی
بەرگری جەستە
ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین
سی تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات و بەرگری لە نەخۆشیەکان
دەکات.
٤. کەمکردنەوەی
مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە
ڕێژەیەکی بەرزی
دژە ئۆکسانی تێدایە، کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات لە تێکچوون، بەمەش ئەگەری
تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٥. دابەزاندنی کێش
ڕێژەیەکی کەمی
کالۆری تێدایە، وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە
بۆ دابەزاندنی کێش.
سەڕەڕای ئەوەی
چەندین سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە بەڵام هەندێک کەس ناتوانن پاقلە بخۆن چونکە
بە پێچەوانەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر
جەستەیان دروست دەکات، ئەوانیش وەک ئەو کەسانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە یان
هەستیارییان بەرامبەری هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی زراویان هەیە.