هەرمێ یەکێکە لە میوە تایبەتەکان، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و
کانزاکان،چەندین سوودی سەرسوڕهینەری هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی " eremnews"
هەرمێ یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات، بەشدارە لە جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە
خوێندا بەهۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵییەوە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەڵمژینی شەکر.
توێژینەوەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی هەرمێ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم
بە ڕێژەی ٣% کەمدەکاتەوە، جگە لەوەش هەرمێ قەبزی ناهێڵێت و تەندروستی هەرس باشتر دەکات
چونکە شەش گرام ڕیشاڵی تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاسانکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و
کەمکردنەوەی قەبزی و گەشەکردنی بەکتریا باشەکان.
هەرمێ دژە
ئۆکسێنەری بەهێزی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا، هەروەها
دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشیەکانی دەمار کەم
بکاتەوە.