ئەم خۆراکانە سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن

AM:10:16:07/11/2024

2360 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک خواردن هەن یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدەن و ڕۆڵیان هەیە لە ڕێگرتن لە پەتای وەرزی و ئەنفلەوانزا و هەروەها زوو چاک بوونەوە لە کاتی تووشبووندا.

لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراکدا ئاماژە بە گرنگترین ئەو خۆراکانە دەکات، کە بریتین لە:

١. سیر: یارمەتیدەرە له خۆپاراستن لە هەوکردن و دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریا و دژە کەڕووەکان.

٢. میوە مزرەمەنیەکان: دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بێجگە لە ماددە دژەئۆکسانەکانی تر.

٣. بڕۆکلی و سپێناخ: دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەت ڤیتامینA ،C ، E بێجگە لە ماددە دژەئۆکسانەکانی تر و ڕێشاڵەکان ، باشتر وایە زۆر کەم بکوڵێنرێن تا زۆرترین سوودیان هەبێت.

٤. بیبەری سوور: دوو ئەوەندەی مزرەمەنیەکان ڤیتامین سی تێدایە جگە لەوەی سەرچاوەیەکی باشی بێتاکارتینۆیدە.

٥. زەنجەبیل: یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لەگەڵ ئاوسان و هەوکردنی قوڕگ و نەهێشتنی ئازاری درێژخایەن.

٦. بادەم: سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین E و ئۆمیگا سێیە.

٧. زەردەچەوە: ناسراوە بە کاریگەریەکانی بۆ نەهێشتن و خۆپاراستن لە هەوکردن.

٨. چای سەوز : دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان.