ڤیتامین B12 رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە
زۆرێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ناو جەستەدا، دیارترینیشیان ئەوەیە کە ئەو ڤیتامینە پێویستە
بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان کە ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو جەستە، جگە لەوە یارمەتیدەرە
لە پاراستنی تەندروستی دەمارەکان.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "aljazeera" دا بڵاو کراوەتەوە
ئاماژە بەوە دەکات ڤیتامین B12 پێویستە
بۆ دروستکردنیDNA و
دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و بەهێزکردنی بەرگری جەستە و پاراستنی دەمارەکان،
کەمی ئەم ڤیتامینە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر تەندروستی جەستە و دەروون دروست دەکات.
پسپۆرانی بواری
تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی بێهێزی بەتایبەتی
لە دەست و قاچەکاندا هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی بیرەوەری، لە حاڵەتە
توندەکاندا رەنگە هەندێک کەس تووشی گۆڕانی باری دەروونی و خەمۆکی و توڕەبوون ببن.
دەبێتە هۆی
کەمخوێنی و هەست کردن بە ماندووێتی، کەمی ڤیتامینB12فشار دەخاتە سەر دڵ و کاریگەری نەرێنی
دروست دەکات، هۆکارە بۆ دروستبوونی کێشەی هەناسەدان و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس
لەوانەش سکچوون یان قەبزی، کەمی ڤیتامینB12دەبێتە هۆی دەرکەوتنی برین لە دەمدا.