بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە،
چەندین گۆڕانکاری لە لە
رۆتین و شێوازی ژیان پەیدا دەبێت کە بەشێکیان هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش و قەڵەوی.
لەبڵاوکراوەیەکیدا
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژە بە پێنج هۆکاری گرنگ دەکات، کە
دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا، کە بریتین لە:
١. وهرزش
نهکردن و کهم بوونهوهی جووڵه:
سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و
ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی وەک ڕویشتن به پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری ،
لە هەمان کاتدا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆری
خۆراک.
٢. تووشبوون بە خهمۆکی:
وەرزی زستان لە کۆمەڵێک کەس بە تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی
دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئهمهش پاڵ به ههندێ کهسهوه دهنێت زیاتر
پهنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەله و ئیشی هەویر.
٣. تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان:
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن گۆڕانکاری بەسەر ئاستی هۆڕمۆنەکان دێت وەک نزم
بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان ، هەروەها بەرز
بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی کاتژمڕی بایۆلۆژی
جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی جەستە.
٤. خواردنی بڕێکی زیاتر له خۆراک:
دوور و دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری و مەلەلەوە،
هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتها بە مەبتستی گەرم
بوونەوەی جەستە.
٥. نهخواردنهوهی بڕی پێویستی ئاو:
نهخواردنهوهی بڕی پێویستی ئاو چونکه له کهشی سارد کهمتر ههست
به تینیووهتی دهکهیت، لە هەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە
دەوڵەمەندن بە ئاو .