بەشێک لە
پیاوان بەدەست کێشەی هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن بە هۆکاری زۆر و جۆراوجۆرەوە، ئەمەش
ناچاریان دەکات دەست بکەن بە چاندنی قژیان، بەڵام ئایا ئەم کارە زیانی هەیە؟
پرۆسەی چاندنی
قژ رێکارێکی پزیشکی و جوانکارییە کە لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕەوە لەناو سەنتەری
پزیشکیدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام پرسیارەکە سەبارەت بە زیانەکانی چاندنی قژ هەمیشە
لە مێشکی ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کە ڕەنگە بیانەوێت قژیان بڕوێننەوە.
لە بابەتێکی
ماڵپەری " ويب طب" دا هاتووە، چاندنی قژ سوودی هەیە و وەک چارەسەر
دادەنرێت بۆ:
١.ئەو
کەسانەی بەدەست رووتانەوەی قژیان دەناڵێنن، بەشە تەنکبووەکەی قژ پڕدەکاتەوە.
٢.چارەسەری
هەڵوەرینی قژ دەکات.
بەپێ
لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش، چاندنی قژ لەپاڵ سوودەکانی زیانیشی هەیە، کە بریتین لە:
١.خوران:
کاردانەوەیەکی سروشتییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی جەستە دەستیکردووە بە وەڵامدانەوە،
بەڵام گرنگە بە هیچ شێوەیەک نەیخورێنی چونکە زیانت بە پێستی سەرت دەگەیەنێت.
٢.ئاوسان:
یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییە باوەکان، بەو مانایەی کە پێستی سەر دەستی بە
چاکبوونەوە کردووە.
٣.برین:
زۆر جار پێستی سەر تووشی برین دەبێت.
٤.پەڵە:
رەنگە هەندێک پەڵە لەسەر پێستی سەر دەربکەوێت، یان هەندێک جار توند و ئازاربەخش بن
و ڕەنگیان سوور بێت.
٥.دروستبوونی
هەستیاری لە نزیک چاو.
بۆ ئەم مەبەستە
پزیشکان کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەخەنە روو بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی چاندنی قژ
-پێش
نەشتەرگەریی چاندنی قژ بە پزیشک بڵێ دەربارەی هەر دەرمانێک کە بەکاریدەهێنیت نەک
هەستیاریت پێی هەبێت.
-خواردنی
دەرمانی دژە هەوکردن یان دەرمانی ئازارشکێن، کە پزیشک دوای پرۆسەی چاندنی قژ بۆت
دەنووسێت.
-باشتر
وایە چەند هەفتەیەک پێش نەشتەرگەریی هیچ جۆرە دەرمانێک نەخۆیت یان جگەرە نەکێشیت.
-چوون بۆ ناوەندێکی پزیشکی
مۆڵەتپێدراو و تایبەتمەند دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە کێشەکانی وەک هەوکردن یان
بەکارهێنانی ئامێری پیس و ناتەندروست.